نه‌وا
جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا ته‌نها ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاى نه‌خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو هێرشێكى راسته‌وخۆى كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییش".
بایدن له‌لێدوانێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ترامپ سیاسه‌تى شه‌خسى خستوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاوه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ى داواكردنى هاوكارى له سه‌ركرده‌یه‌كى بیانى ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى زیان به ركابه‌رێكى سیاسى خۆى بگه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ترامپ نه‌ك ته‌نها ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاى خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو هێرشێكى راسته‌وخۆى كردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى و وه‌زاره‌تى دادیش.
پێشتر ده‌قى گفتوگۆیه‌كى نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا ترامپ داواى لێده‌كات چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه له جۆ بایدن و كوڕه‌كه‌ى بكه‌ن و داوا له‌داواكارى گشتى ئۆكرانیا بكه‌ن له‌وباره‌یه‌وه كاره‌كانی ده‌ستپێبكات.
جێى باسه، جۆ بایدن به‌یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانى دۆناڵد ترامپ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته بۆ ساڵى 2020 داده‌نرێت و ره‌نگه نوێنه‌رایه‌تی دیموكراته‌كان بكات، كه ئێستا له كۆنگرێسه‌وه هه‌وڵه‌كانیان بۆ دورخستنه‌وه‌ی ترامپ له ده‌سه‌ڵات ده‌ستیپێكردوه.