توركیا...بەهەزاران شۆفێر لەسەر جگەرەكێشان سزا دەدرێن

26/09/2019 جیهان

نەوا
دوابەدوای لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان، تیایدا داوای سزادانی ئەو شۆفێر و سەرنشینانەی كرد كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكانیان جگەرە دەكێشن، زیاتر لە 5 هەزار شۆفێر سزا دران.
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، ئەمرۆ نزیكەی 37 هەزار و 65 كارمەندی پۆلیس بەهاوكاری 169سەگی مەشقپێكراو، پشكنینیان بۆ زیاتر لە 150هەزار ئۆتۆمێل كردوە.
هاوكات، لەو ژمارەی ئۆتۆمبێلەی پشكنیناین بۆ كراوە، سزای مادی بەسەر پێنج هەزار شۆفێردا سەپێنراوە بەهۆی كێشانی جگەرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان.
"هەندێك جار شۆفێر و سەرنشین دەبینم لەناو ئۆتۆمبێلەكانیان جگەرە دەكێشم، ئاگاداریان دەكەمەوە  و پێیان دەڵێم نەیكێشن" ئەردۆغان لە وتارێكیدا وای وت.
ئەو هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە چوارچێوەی فەرمانێكی ساڵی 2016 یدایە بۆ قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە ناو شوێنە داخراو  و گشتیەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group