كۆگایەكی چەكی حەشدی شەعبی لە بەغدا تەقییەوە

14/10/2019 عێراق

نەوا
شەوی رابردوو لە بنكەیەكی حەشدی شەعبی لە باشوری بەغدا كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی تەقیوەتەوە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت "هۆكارەكەی خراپهەڵگرتنی چەكەكان بوە".
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو لە سەربازگەی جەعارە لە ناوچەی مەدائینی باشوری بەغدا، كە حەشدی شەعبی بەكاریدەهێنێت، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی تەقیوەتەوە.
سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عیراق تەقینەوەی كۆگاكەی دوپاتكردەوە و وتویەتی "لیژنە پێكهێنراوە بۆ زانینی هۆكاری تەقینەوەی كۆگای چەكەكە، كە ئەفسەرێك و 6 ئەندامی ناوەندی پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنییەكانیش تێیدا برینداربون".
لەلایەن خۆیەوە كازم شەممەری ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەزاری بەرپرسانی سەربازگەكەوە بڵاویكردەوە، كە هۆكاری تەقینەوەی كۆگاكە خراپهەڵگرتنی چەكەكان بوە و بەهۆی هێرشەوە نەبوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group