نەوا
بڕیارە جارێكی تر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاتوتوێی لێكەوتەكانی هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆسەر باكوری سوریا دەكات.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا كۆبوەوە و لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بوەتە هەڕەشە لەسەر هەوڵەكانی روبەڕوبونەوەی داعش لە سوریا و جەختیش لەسەر چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆخی سوریا دەكاتەوە.
هەرچەندە لەو كۆبوونەوەدا ئەمریكا و روسیا رێگریان لەوەكردبوو كە هێرشەكانی توركیا ئیدانەبكرێت، بەڵام لە رۆژانی رابردوودا ئەو دوو وڵاتەش دژایەتی خۆیان لەگەڵ هێرشەكان دەربڕیوە و واشنتۆنیش كۆمەڵێك سزای بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندووە.