وەزیری دەرەوەی توركیا: روسیا بەڵێنی بە توركیا داوە

17/10/2019 جیهان
نەوا
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، روسیا بەڵێنی بە توركیا داوە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سنورەكانی سوریا و توركیا دووربخاتەوە".
مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رادیۆی "بی بی سی" بەریتانی، وتی "روسیا بەڵێنی ئەوەیدا بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"و یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لەسەر سنورەكان نەهێڵێت".
وتیشی، "ئەگەر روسیا لەگەڵ سوپای سوریا یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە ناوچەكە دووربخەنەوە ئەوا توركیا دژی ئەو كارە ناوەستێتەوە و پشتیوانیشی دەكات".
لێدوانەكە لە كاتێكدایە كە ماریا زاخاروفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، "موسكۆ كار بۆ ئەوە دەكات سنورەكانی سوریا و توركیا رادەستی دەسەڵاتدارانی سوریا بكات".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group