لە قامیشلۆ كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی سەربازانی ئەمریكا بەردباران كران

21/10/2019

نەوا
كاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی ئەمریكا لەكاتی كشانەوەیان لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن دانیشتوانی شاری قامیشلۆوە بەردباران كران.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردوەتەوە، سەربازە ئەمریكییەكان، كە لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا كشانەوە، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان دوچاری هەڵوێستی توندی خەڵك بون و بەردباران كران.
لە بەیانی ئەمڕۆوە 21-10-2019  هێزەكانی ئەمریكا گەورەترین پاشەكشێیان لە رۆژئاوای كوردستانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێكردوە و وەك وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، هێزەكە نامێنێتەوە و بەرەو پارێزگای ئەنبار دەڕوات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group