باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینیدا "میلیشیایه‌ك" ده‌چێته‌ سه‌ر بانكه‌كانی عیراق

22/10/2019 عێراق

نه‌وا
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبونی ئاڵۆزی و تاڵانكردنی بانكه‌كان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌ینیی داهاتو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق ئاشكرایكردوه‌، هه‌واڵگریی ئه‌مریكا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، "میلیشیایه‌كی چه‌كدار" كه‌ پیاوێكی ئاینیی عیراقی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و له‌حكومه‌تی ئێستای عیراقدا به‌شداره‌، به‌نیازه‌ له‌خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینیی داهاتودا ئاڵۆزی بنێته‌وه‌.
هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، ئه‌و سه‌ركرده‌ ئاینییه‌ فه‌رمانی به‌ به‌رپرسانی "میلیشیاكه‌ی" داوه‌ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینیدا بده‌ن به‌سه‌ر چه‌ند بانكێكی حكومیی دیاریكراودا له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراقدا، ئه‌ندامانی ئه‌و لایه‌نه‌ش له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگریی عیراق ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.
سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌رپرسانی ئه‌و لایه‌نه‌ عیراقییه‌ی تۆمه‌تباركردوه‌ به‌وه‌ی له‌ ساڵانی 2007 و 2008 و له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی تایفیی عیراقدا تاوانیان ئه‌نجامداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group