فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: رەزامەندی نەدراوە هێزە كشاوەكانی ئەمریكا لە عیراقدا بمێننەوە

22/10/2019 عێراق

نەوا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، رەزامەندی نەدراوە بۆ مانەوەی ئەو هێزانەی ئەمریكا كە لە سوریاوە دەكشێنەوە و دێنە عیراق.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە ئەو هێزانەی ئەمریكا، كە لە سوریا كشاونەتەوە، رێگەیان پێدراوە بچنە هەرێمی كوردستانەوە و دواتر ببرێنە دەرەوەی عیراق.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دوپاتیكردەوە، هیچ رەزامەندییەك نەدراوە بۆئەوەی ئەو هێزانەی ئەمریكا، كە لە سوریا كشاونەتەوە، لە خاكی عیراقدا بمێننەوە.
پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندبو، بەشێك لەو هێزانەیان، كە لە سوریا كشاونەتەوە، لە خۆرئاوای عیراق جێگیردەكرێن بۆ دڵنیابوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش و پاراستنی بیرە نەوتییەكانی خۆرهەڵاتی سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group