مەزڵوم عەبدی واشنتۆنی لە كشانەوەی هێزەكانیان لە ناوچەی ئارام ئاگادار كردۆتەوە

22/10/2019 جیهان

نەوا
بەوتەی بەرپرسێكی ئەمریكی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەرپرسانی واشنتۆنی ئاگادار كردۆتەوە، كە سەرجەم شەڕڤانانیان لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەست لە ناوچەی ئارام كشاونەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریكیە بە ئاژانسی ڕۆیتەزری ڕاگەیاندووە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، كە تەواوی مەرجەكانیان لەبارەی ئاگربەست و ناوچەی ئارامەوە جێبەجێكردووە و شەڕڤانانیان لەو ناوچەیە كشاندۆتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریكیە جەختیكردووەتەوە، هەر جموجۆڵێكی سەربازی توركیا بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی توركیا و ئەمریكا دادەنرێت و ئەنقەرە ڕوبەڕووی سزا دەكاتەوە.
راشیگەیاندووە، واشنتن لەگەڵ توركیا كاردەكات بۆ ئەوەی ئاگربەستی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بكرێتە هەمیشەیی.
بەپێی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لە 17 ی ئۆكتۆبەرەوە تا 22 ی ئۆكتۆبەر شەڕ و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا راگیران.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group