حكومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی پشووی هه‌فته‌ی داهاتوو رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

06/11/2019

نه‌وا ـ سه‌عید عه‌بدولڵاـ هه‌ولێر
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە 9ی 11ی 2019 رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەرمان "محمد"ە درودی خودای لەسەربێت، وتەبێژی حكومەتیش هەرێمیش رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە دەكرێتە پشوو. 
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی رادەگەیەنین كە رۆژی شەممە دەكاتە 9ی 11ی 2019 رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزنمانە "محمد درودی خودای لەسەربێت" كەدەكاتە 12ی ربیع الاول.
وتیشی: "بۆ دیاریكردنی پشوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسە لە راگەیاندنی وادەی پشووەكە".
لەلایەكی دیكەوە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، رۆژی شەممە 9ی تشرینی دووەم پشووی فەرمییە و رۆژی یەكشەممە كە دەكاتە 10ی تشرینی دووەمی 2019 دەوامی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group