نه‌وا
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر به پێوستی ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به یاسایه‌كی نوێ و به كۆمسیۆنێكی نوێوه ئه‌نجام بدرێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عیراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌كانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان "عه‌لی سیستانی"ی ده‌كات و پێویسته چاكسازی ئه‌نجام بدرێت.
به بڕوای عه‌بادی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌هۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و ده‌ستی حزبه‌وه دورست بووه، خواستی هاوڵاتیانیش به‌دینایه‌ت، مه‌گه‌ر به هه‌مواركردنی ده‌ستور و بنه‌مایه‌كی نوێی ئیداره‌ی ئابوری وڵات.
عه‌بادی راشیگه‌یاندوه، كه پلانی چاكسازی پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێكی ئازایانه هه‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگاوه، به هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت و به یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنێكی نوێی سه‌ربه‌خۆ تا رێگری بكرێت له یاریكردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هاوڵاتیانی به‌شداریی تێدا بكه‌ن.