حكومەتی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دواخست

12/11/2019 عێراق

نەوا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد و بڕیاریشیدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوابخرێت.
بەپێی راگەیەنراوێك ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەدا پڕۆژەیاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كردووە.
راشیگەیاندووە، بەم نزیكانە پڕۆژەیاساكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.
هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوادەخرێت و دواتر وادەكەی رادەگەیەنن.
بڕیاربوو سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت، كۆمسیۆنیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامبوو لە تەواوكردنی ئامادەكاریەكان.
لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا ئەنجومەنی پارێزگاكان بەرەوڕووی رەخنە بوونەوە و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڕیاریدا بە هەڵپەساردنیان، هەروەها لە خۆپیشاندانەكاندا پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی كۆمسیۆنی ئێستای هەڵبژاردنەكان كەوتە بەر باس و بوو بە یەكێك لە داواكاریەكاین خۆپیشاندەران.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group