عه‌لاوی: بكوژی خۆپیشانده‌ران سزا نه‌درێن په‌نا بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ین

12/11/2019 عێراق

نه‌وا
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ ئه‌گه‌ری دادگایی نه‌كردنی بكوژانی خۆپیشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نشیتیمانی له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندوه‌،"په‌نا بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ین و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بكوژانی خۆپیشانده‌رانی عێراق به‌ ئاشكرا دادگایی نه‌كرێن".
ئه‌یاد عه‌لاوی نوسیویشیه‌تی: "ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له‌ دادوه‌ری هه‌بێت".
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد، زیاتر له‌ 300 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group