نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، نابێت جارێكی دیكه هه‌موار یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌وجۆره‌ی پێشتر هه‌موار بكرێت و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسا نوێیه‌ی ئاماده‌كراوه له‌په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و یاسایه نوێیه ئه‌نجامبدرێت".
رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق كه له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردستانیه‌كانه‌وه تانه‌ی لێدراوه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و كه بریتین له ماده‌ی 3، ماده‌ی 12، ماده‌ی 16و ماده‌ی 17ه‌یه هه‌رچوار مادده‌كه به‌ناده‌ستوری له‌قه‌ڵه‌مدراوه و دادگای فیدراڵیش بڕیاره‌كانی پابه‌ندییه‌و ده‌بێت هه‌مووان جێبه‌جێی بكه‌ن.
وتیشی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به‌وجۆره نییه كه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكرێته‌وه جارێكی دیكه جیاواز بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاری باڵای فیدراڵی، هه‌ركاتیش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بكرێت ده‌توانرێت خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و پاشانیش ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت به‌شێویه‌كی دیكه هه‌موار بكرێته‌وه نه‌ك به‌وجۆره‌ی پێشتر".
سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه یاسا نوێیه‌ی باسده‌كرێت له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده‌كراوه، ئایا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كاری پێده‌كرێت؟، رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌موار كراوه‌و به‌ركاره له‌ئێستادا، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه یاسای نوێیه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده‌كراوه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری تێدایه چ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و چ له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه له په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ر دراو تێپه‌ڕی ده‌بێت به‌و یاسا هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام تائه‌و كات ئه‌و یاسای پێشتر به‌ركاره‌و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان.
راشیگه‌یاند، ئه‌و پرۆژه یاسا نوێیه‌ی ئاماده‌كراوه‌و له‌په‌رله‌مان گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ره‌و كوتله سیاسیه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر درا ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه بێت.