نه‌وا
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته شارى بدغدا و بڕیاره چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات.
به‌پێى زانیاریه‌كانى رادیۆ نه‌وا، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى به‌سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشتوه‌ته شارى به‌غدا.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كان، بڕیاره سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و بارودۆخى ئێستاى وڵاته‌كه به‌تایبه‌تى له رووى سیاسى و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانیان تاووتوێ بكه‌ن.
جێى باسه، له‌وه‌ته‌ى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى وه‌رگرتوه ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی-یه بۆ به‌غدا.