نه‌وا
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبۆوه.
پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش، سه‌رۆكی هه‌رێم دیداری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق هه‌بوو.
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی، سه‌رچاوه‌یه‌كى كوردیى ئاگادار ئاشكرایكرد، نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا جگه له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه چاوى به سه‌ركرده‌ى حزب و كوتله سیاسیه‌كانیش ده‌كه‌وێت و پشتگیرى هه‌رێم بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى دوپاتده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تى وه‌ك ئه‌و مادانه‌ى ده‌ستور، كه كورد گۆڕانكارى تێیاندا ره‌تده‌كاته‌وه، تاووتوێ ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕى "به‌غداد الیوم" له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى گفتوگۆی كۆبونه‌وه‌كانى نێچیرڤان بارزانی بریتى ده‌بن له دۆسێی گۆڕانكاریى ده‌ستور و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان به‌غداو هه‌رێم و بارودۆخى ئه‌منى ناوچه جێناكۆكه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، بارزانى هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات رۆڵى نێوه‌ندگیر له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا ببینێت، كه بونه‌ته دوو به‌شه‌وه له‌نێوان پشتگیركهرانى مانه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێستا‌و ئه‌وانه‌ى پشتگیرى له‌سه‌ركارلابردنى ده‌كه‌ن.