پەرلەمانتارێكی عیراق: تەنانەت خۆپیشاندانەكانیشیان بۆ گەندەڵی زیاتر قۆستوەتەوە

13/11/2019 عێراق

نەوا
حسێن عەقابی ئەندامی فراكسیۆنی نەهجی وەتەنی دەڵێت، خۆپەرستی و تاكڕەوی دەسەڵات لەم حكومەتەدا گەیشتوەتە رادەیەك ئیتر تەحەمول ناكرێت.
حسێن عەقابی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، خۆپەرستی و تاكڕەوی لەدەسەڵاتدا گەیشتوەتە رادەیەك، كە چیتر تەحەمول ناكرێت، تەنانەت داواكاریەكانی خۆپیشاندەران و هاووڵاتیانیان قۆستوەتەوە لەبەرژەوەندی چینێك یان حزبێكی دیاریكراو.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو دۆسیانەی حكومەت بەهەل قۆستویەتیەوە، دۆسێی پلە تایبەتەكانە، كە لەبەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو تێدەپەڕێنرێت، چونكە دەسەڵاتی لەدەستدایە و كۆنترۆڵی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كردوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "دۆسیەیەكی دیكە، كە لە بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراوە، ئەویش بابەتی گرێبەستەكانە، كە بابەتێكی مەترسیدارە، بەداخەوە هەندێك لایەن بارودۆخی ئێستایان قۆستوەتەوە بۆ تێپەڕاندنی چەندین ناو و بەدەستهێنانی تایبەتمەندی زیاتر و گەندەڵی دارایی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group