نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كی چینی بڵاویكردۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی روسیا ژێرخانێكی باشی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه، ئه‌و وڵاته له‌توانایدایه ده جار خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا وێران بكات.
رۆژنامه‌ی سوهۆ "Sohu"-ی چینی رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی روسیا خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه و شوێنی گونجاویشی بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م كڵاوه ئه‌تۆمییانه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش جۆری "2-160"، ئه‌مه جگه‌له بونی ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی بالیستیكی ستراتیژی و كه‌شتی ژێرده‌ریایی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به‌تایبه‌تیش كه‌شتی ژێرده‌ریایی "بورییه".
ئه‌و رۆژنامه چینییه باسی له‌وه‌ش كردوه، روسیا مامه‌ڵه‌ی توند له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی شۆككردوه.
هه‌روه‌ها، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دۆخی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ئێستادا به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و له‌ئاینده‌شدا ده‌سه‌ڵاتی له‌ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویسته وڵاتانی ناتۆ ئاگاداربن له‌به‌كارهێنانی هێز چونكه كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه.