نه‌وا
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بیه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق جوڵه‌یه‌كى فراوانى ده‌ستپێكردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان له كۆشكى سه‌لام، ئه‌وه‌ش له‌پێناو بنیادنانى هه‌ڵوێستێكى سیاسیى نوێ له‌باره‌ی بارودۆخى ئێستاوه.
رۆژنامه‌كه له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى ئاگاداره‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌رهه‌م ساڵح له‌شارى به‌غدا ده‌ستى كردوه به‌جوڵه‌یه‌كى فراوان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى كوتله‌كان بۆ به‌ستنى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌كۆشكى سه‌لام.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئامانجى كۆبونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستێكى سیاسى نوێ له‌چوارچێوه‌ى بارودۆخى ئێستا دروستببێت، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌توندوتیژیه‌كان و جێبه‌جێكردنى داواكاریى خۆپیشانده‌ران.
به‌پێى وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌مولایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و داواى كۆتاییهێنان به‌خۆپیشاندانه‌كان بكات، حكومه‌ت و كوتله سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نن مه‌رعه‌جیه‌ت له‌قسه‌كانیدا ده‌یه‌وێت بڵێت پێویسته چاكسازى له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا بكرێت و ده‌رفه‌تێك بدرێت به حكومه‌ت تا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تى ناڕاسته.