نه‌وا
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه 14-11-2019 گه‌وره‌ترین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له شاری سلێمانی بكرێته‌وه و ماوه‌ی 9 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌روان حه‌مه‌خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبه له سلێمانی ده‌كرێته‌وه، كه 180 ناوه‌ندی كوردی و عه‌ره‌بی و جیهانی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیان له كتێب نمایش ده‌كه‌ن.
وتیشی "پێشانگاكه له‌ژێر چاودێری و به‌ئاماده‌بونی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا ده‌كرێته‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، كه له‌پێناو هاووڵاتیاندا ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ كراوه و به‌درێژایی رۆژانی پێشانگاكه، پاسی گواستنه‌وه دابینكراوه و له‌به‌رده‌م باخی گشتی، فاملی مۆڵ و هۆتێل تایتانیك ده‌وه‌ستن و سه‌ردانیكه‌رانی پێشانگاكه ده‌گوازنه‌وه.