نه‌وا
به‌رپرسێكی بانكی ناوه‌ندیی عیراق كاتی ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له به‌غداوه ئاشكراكرد.
عابد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاندووه، تا ئێستا فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان له به‌غداوه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌رمانه‌كه ره‌وانه بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق دڵنیاییداو ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پاره‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌سته و كێشه‌ی پاره‌مان نییه، ته‌نها چاوه‌ڕوانی هاتنی فه‌رمانه‌كه ده‌كه‌ین و دواتر پاره‌كه ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو حكومه‌تی عیراق ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق ده‌كات، له‌گه‌ڵیشیدا فه‌رمانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیانیش ده‌درێت.