نه‌وا
له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌شێك له شاره‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه.
سه‌رباری پچڕاندن و خاوكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت رۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له باره‌ی به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بڵاوكرانه‌وه.
هاوكات دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران پشتگیری خۆی بۆ بڕیاری سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌ربڕی، فراكسیۆنی ئومێدی سه‌ر به ریفۆرامخوازان له پرۆژه یاسایه‌كی خۆی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نرخه‌كان بۆ پێش گرانبوونی پاشگه‌زبوه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگری ئێران هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و به ئاژاوه‌چی ناویان بردن و رایانگه‌یاند، به توندی به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شه‌وی هه‌ینیه‌وه له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ده‌ستیپێكردووه، باس له كوژرانی زیاتر له 14 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی تر ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له سوتاندنی چه‌ندین بانك له‌و وڵاته.