حه‌یده‌ر عه‌بادی: سورین له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌ت

19/11/2019 عێراق

نه‌وا
سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ دەڵێت بە مەرجەوە واژۆیان لەسەر رێكەوتنەكەی لایەنە سیاسیەكان كردوە و راشیگەیاند، "سورن لەسەر لێپرسینەوە و سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران".
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ لە تویتێكدا نوسیویەتی "هەڵوێستمان جێگیرەو نەگۆڕاوە، بە مەرجی بنیاتنانی حكومەتی نوێ، واژۆمان لەسەر رێككەوتنی 12 لایەنە سیاسیەكەی عیراق كرد".
وتوشیەتی "سورین لەسەر لێپرسینەوە لە حكومەتی ئێستا و سەندنەوەی متمانە لێی و دروستكردنی حكومەتێكی نوێ و هەڵبژاردنی پێشوەختە بە یاسایەكی هەڵبژاردنی نوێ و كۆمسیۆنێكی بێلایەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group