یاریزانێكی زەبەلاحی تۆپی پێ جیهانی توشی شۆك كردوە

19/11/2019 وەرزش

نەوا
یاریگاكانی ئەوروپا یاریزانێكی زەبەلاحی تەمەن تەنها 14 ساڵان بەخۆیانەوە دەبینن و لە ساڵانی داهاتودا قسە و باسی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
دیڤید ئیسمۆن تەمەنی تەنها 14 ساڵە، بەڵام درێژی باڵای بۆتە باسی سۆشیال میدیا و كەناڵەكانی راگەیاندنی هۆڵەندا.
لە یاری تازەپێگەیشتوانی نێوان هەردوو یانەی ئەیاكس ئەمستردام و سپارتا، ئەو یاریزانە زەبەلاحە دەركەوت و یاریزانانی سپارتا توشی گرفت ببون بەتایبەت لە كۆنترۆڵكردنیدا، كە جیاوازی باڵا و حەستەیان زۆر بووە.
دیڤید ئیسمۆن لە 10 یاری ئەم وەرزەی خولی تۆپی پێی هۆڵەندا بۆ تازەپێگەیشتوان توانیویەتی دوو گۆڵ تۆماربكات و یەك ئەسێستیشی بۆ هاوڕێكانی هەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group