بەفربارین دەستیپێكرد

20/11/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
ئەو شەپۆلی بەفربارینەی بەشێكی گەورەی شارەكانی جیهانی گرتوەتەوە، مانای دەستپێكردنی وەرزی زستان دەگەیەنێت، كە لە هەندێك شوێن پێشكەوتوە و لە زۆربەی ناوچەكانیش دیمەنێكی دڵڕفێنی بەخشیوە.
لێرەدا دیمەنی چەند شار و ناوچەیەكمان بۆ هەڵبژاردون:

هەمیشە لە كاتی بەفر باریندا روداوی هاتوچۆ ئاساییە و هەر رودەدات، وەك ئەم دیمەنەی دەیبینن كە لە شاری ویمس-ی بەلجیكا روداوێكی هاتوچۆ رویداوە.

هەرچەندە بەفرێكی زۆر باریوە، بەڵام رێگری لە عاشقانی تۆپی پێ ناكات، وەك ئەم گەنجە لە شیكاگۆی ئەمریكا دەبینین یاری دەكات.

دارستانەكانی باشوری ئەڵمانیا یەكپارچە بەفر دایپۆشیون.

سەهۆڵبەندان لە پاش بەفربارین لە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا دیمەنێكی ناوازەی نەخشاندوە.

هەرێمەكانی باكوری چین بەفربارین رێگری لەبەردەم هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا دروستكرد و باشترین چارەسەریش بۆ گواستنەوە پایسكیلە.

پیاوێكی پاكستانی دەیەوێت سەگەكەی لە سەرمای توندی هەرێمی كشمیر بپارێزێت، كە دەكەوێتە نێوان هیندستان و پاكستانەوە.

بەفر لەسەر لوتكەی شاخی ئیتنای سەقەڵییەی ئیتاڵیا دڵڕفێنە.

بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەفر تارانی پایتەختی ئێرانی سپی پۆش كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group