پەرلەمانتارێكی كورد: گۆڕانكاریی لە دەستوردا تەنها بۆ داپۆشینی شكستی ئیدارەدانە لە عیراقدا

21/11/2019 عێراق

نەوا
بەشار كیكی پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "گۆڕانكاریی لە دەستوردا بیدعەیەكی سیاسییە بۆ داپۆشینی شكستی ئیداری"، تەئكیدیش دەكاتەوە كورد سیستمی سەرۆكایەتی رەتدەكاتەوە و رێی پێنادات.
كیكی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختدەكاتەوە، پەرلەمان سەرەتایەكی بەهێزی بۆ بەدەنگەوەچونی داواكاریەكانی خۆپیشاندەران دەستپێكردوە، بارودۆخەكە بەشێوەیەكی گشتی بەرەو كردنەوەی رێگاكانی چاكسازی دەڕوات و بارودۆخ لە پەرلەمان زۆر گونجاوە بۆ دەستپێكردنی چاكسازی لە رووی یاسادانانەوە.
سەبارەت بەهەوڵەكانیش بۆ گۆڕانكاری لە دەستوری عیراقدا، ئەو پەرلەمانتارە پرسیاری ئەوە دەكات، ئەو مادەیە لەكوێدایە، كە كاری حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانی پەكخستوە؟ بۆیە گۆڕانكاریی دەستور تەنها بیدعەیەكی سیاسییە بۆ داپۆشینی شكستەكانی ئیدارەدان لە عیراقدا.
بەشار كیكی ئاماژەی بەوەشداوە، هەر مادەیەكی دەستوری ببێتەهۆی باشتركردنی بارودۆخی گوزەرانی عیراقییەكان بە كوردستانیشەوە، ئەوا ئامادەن گفتوگۆی لەسەر بكەن، بەڵام سیستمی سەرۆكایەتی لەلایەن كوتلە كوردیەكانەوە رەتدەكرێتەوە و هەرگیز رێگەنادەن دوبارە دیكتاتۆریەت دروستبكرێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group