نه‌وا
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ئاڵۆزی زیاتری تێكه‌وتووه و ژماره‌ی كوژراوانی خۆپێشاندانه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی شاره‌كه گه‌یشتووه‌ته حه‌وت كوژراون و 78 بریندار.
شه‌وی پێنج شه‌ممه خۆپێشانده‌رانی به‌غدا سووربوون له‌سه‌ر داخستنی ته‌واوی پردی جمهوری و نزیكبوونه‌وه له به‌ری كه‌رخی به‌غدا، كه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌رپرسانشینی لێیه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان به توندی ڕوبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه‌و سێ كه‌سیان لێ كوشتن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تا ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه ژماره‌ی كوژراوانی به‌غدا چوار كه‌س بوو.
له ئێستادا هه‌رسێ پرده‌كانی جمهوریه، ئه‌حرار و سه‌نه‌ك كه هه‌ردوو به‌ری به‌غدا به‌یه‌كدی ده‌به‌ستنه‌وه، له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و هێزه ئه‌منیه‌كان ناتوانن به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕن.
له‌سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه زیاتر له 330 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی عیراقدا كوژراون و به هه‌زاران برینداریش هه‌ن.