لیڤەرپوڵ..10 یاری لە كەمتر لە مانگێكدا

06/12/2019 وەرزش

نەوا
خشتەی یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی چڕ و پڕ دەبێت و یانەی لیڤەرپوڵیش دەیەوێت هەر لە لوتكەدا بەردەوام بێت.
رۆژی شەممە یانەی لیڤەرپوڵ لە هەفتەی 16ی پرێمەرلیگدا دەبێتە میوانی بۆرنمۆس و تا رۆژی 5-5-2020 كە بەرانبەر ئیڤەرتۆن دەوەستێتەوە لە جامی ئینگلتەرادا، دەبێت 10 یاری ئەنجامبدات، تەنانەت لە 24 كاتژمێردا دەبێت دوو یاری بكات یەكەمیان لە جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا و دووەمیشیان لە جامی جیهانیی یانەكاندا لە قەتەر، ئەمەش یۆرگن كلۆپی راهێنەر ناچار دەكات بە دوو پێكهاتەی جیاواز بچێتە هەردوو یارییەكەوە.
یۆرگن كلۆپ راهێنەرە ئەڵمانییەكەی لیڤەرپوڵ دەبێت لەم ماوەیەدا ئەوپەڕی هەوڵبدات تا تیمەكەی لە لوتكەی پرێمەرلیگدا بهێڵێتەوە و بە نازناوی خولەكە شادیان بكاتەوە، كە ماوەی 30 ساڵە پلەی یەكەمییان نەبینیوە و وەرزی رابردوش بە جیاوازی تاكە خاڵێك دەستبەرداری بون بۆ مانچستەر سیتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group