نه‌وا-كاروان مه‌حمود
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دانانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دانانی هێڵی ترام له سێ شاری هه‌رێم دیزان كراوه‌و ته‌نها جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ماوه.
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له پلانی چوار ساڵی داهاتووی وه‌زاره‌تمان پرۆژه‌ی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان شاره‌كان جێگیركراوهو هه‌وڵی كاركردن ده‌درێت له‌وباره‌یه‌وه.
له‌باره‌ی دانانی هێڵی ترام وای له نێو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "له‌كابینه‌كانی پێشتری حكومه‌تی هه‌رێم دیزانی هێڵی ترام بۆ هه‌رسێ شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك كراوه‌و كۆتایی هاتووه‌و بۆ چوارساڵی داهاتووش له پلانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و جێگیر كراوه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نها جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یه".