نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم له رێگای پڕۆژه‌یه‌كه‌وه زێده‌ڕۆیی سه‌ر كه‌رتی كاره‌با ناهێڵێت و رێژه‌یی خواستیش له‌سه‌ر كاره‌با كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه: "له رێگای (جی پی ئێس)ـێكه‌وه، كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ری زیره‌ك بۆ كاره‌بای ماڵان له‌سه‌ر ستوونه‌كان ده‌به‌سترێت، به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كۆنتڕۆڵی كاره‌با له كه‌متر له خوله‌كێك ده‌زانێت له كام شار و كام كۆڵان و كامه ماڵ زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر كاره‌با، بۆیه راسته‌وخۆ كاره‌بای له‌سه‌ر ده‌پچڕێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به پێكهێنانی لیژنه و تیمه‌كانی سه‌رپێچی هه‌بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك، دابه‌شكردنی كاره‌بای یه‌كسان ده‌بێت به‌سه‌ر هاوبه‌شاندا به هه‌مان بڕ، بۆ نموونه خانه‌واده‌یه‌ك له زاخۆ هه‌مان بڕه ئه‌مپێری خانه‌واده‌یه‌ك له كفری كاره‌بای پێ ده‌گات و هه‌ر كاتێكیش لۆد له‌سه‌ر كاره‌با دروست بوو، بڕی ئه‌مپێره‌كان به یه‌كسانی له هه‌موو خانه‌واده‌كانی كوردستان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با زیاتر بێت".
سه‌باره‌ت به داهاتی كاره‌باش گوتی: "له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌كاری سیسته‌می تازه‌ی كاره‌با، كه ئێستا له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ده‌ست به به‌ستنی كراوه، نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد ناكرێت، به‌ڵام هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا پاره نه‌دات، ڕاسته‌وخۆ كاره‌باكه‌ی ده‌كوژێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی پاره ده‌دات، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش به ئه‌لیكترۆنی بكرێت".