نه‌وا
ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر به‌نده به چاره‌نوسی پرۆسه‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ناسراو به برێگزت.
كاتژمێر 7:00ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌كاتی به‌ریتانیا، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانیی وڵاته‌كه ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر 10:00ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ریه‌ك له پارتی پارێزگاران به سه‌ركردایه‌تیی بۆریس جۆنسن-ی سه‌رۆك وه‌زیران و پارتی كرێكاران به سه‌ركردایه‌تیی جێریمی كۆربین ركابه‌ریی سه‌ره‌كیی یه‌كترن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 650 كورسیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، له ناو كاندیده‌كانیش چوار كورد بونیان هه‌یه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر داوای بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه ئه‌نجامده‌درێت، به‌و پێیه‌ی له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا نه‌یتوانی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رێككه‌وتنی به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتییه‌كه تێپه‌ڕێنێت، بۆیه جۆنسن ناچاربوو داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات، به‌و هیوایه‌ی پارته‌كه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
پێشتر بۆریس جۆنسن به‌ڵێنی دابوو له رۆژی 31ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی نه‌هێنا، ناچار بوو داوای درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه بكات تا 31ی كانوونی دووه‌می 2020 بكات.
له‌كاتێكیشدا پارتی پارێزگارانی بۆریس جۆنسۆن ده‌یه‌وێت زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و پرۆسه‌ی برێگزت به زویی جێبه‌جێ بكات، پارتی كرێكاران ڕایه‌كی جیاوازی هه‌یه و پێی وایه پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێویستیان به ماوه‌یه‌كی زیاتره، جگه له‌وه‌ی داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، رێككه‌وتنه‌كه بخرێته گشتپرسییه‌وه و هه‌ردوو بژارده‌ی (ده‌رچوونێكی شایسته) و (مانه‌وه) له یه‌كێتی ئه‌وروپا بخرێته به‌رده‌می ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا.