نه‌وا
ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئێستای یانه‌ی یوڤانتۆس ئاشكرای كرد ده‌یه‌وێت روبه‌ڕوی ئه‌و یانه‌یه ببێته‌وه، كه پێشتر 9 ساڵ یاری بۆ كردوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی ئێستای یوڤی و پێشوی ریاڵ مه‌درید له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی و دوای بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی خوله‌كه‌دا روبه‌ڕوی یانه‌كه‌ی پێشوی ببێته‌وه؟ وتی "نازانم، بۆ من سه‌خته ئه‌و قسه‌یه بكه‌م، ئێستا له یانه‌یه‌كی نمونه‌ییدا یاری ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌داهاتودا شتێكی مه‌زن ده‌بێت له یاری كۆتاییدا روبه‌ڕویان ببینه‌وه".
له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ماوه‌ی رابردوی، بۆ رۆژنامه‌كه‌ی رونكردوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا هیچ پێكانێكی نییه و له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوتردا هه‌ستی به ئازار كردوه له ئه‌ژنۆیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو به رابردو، ئێستا له بارودۆخێكی باشدایه.
ئه‌و مشتومڕانه دوای ئه‌وه دێت، كه یانه‌ی یوڤانتۆس به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوه، به‌پێی تیروپشكه‌كانی قۆناغی داهاتوی چامپیۆنزلیگیش، ده‌گونجێت روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌كه روبدات.