باران بارین لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەستپێدەكاتەوە

14/12/2019 عێراق

نەوا
دەستەی كەشناسیی عیراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كەشوهەوای وڵاتەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی باران بارین و هەورەبروسكە دەستپێدەكات.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسیی، لە رۆژی دووشەممەوە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق هەور و نمەباران بەخۆیەوە دەبینێت، كە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرماش دادەبەزێت.
بە هەمان شێوە لە هەرێمی كوردستان نمەباران لە دووشەممەوە دەستپێدەكات و ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت.
ئەو دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە تا رۆژی چوارشەممە بەشێوەیەك بەردەوام دەبێت كە لەنێوان نیمچەهەور و هەور و نمەباراندا دەبێت و لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكەی عیراقیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group