پەرلەمانتارێك: عیراقیەكان وەك دوو ڕووی یەك دراو سەیری ئەمریكیەكان و ئێرانیەكان دەكەن

18/01/2020 عێراق

نەوا
ئەحمەد جەربا ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، عیراقیەكان وەك دوو ڕووی یەك دراو سەیری ئەمریكیەكان و ئێرانیەكان دەكەن.
سەبارەت بەناكۆكیەكانی ئەمریكا و ئێران و بەكارهێنانی خاكی عیراق بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو ناكۆكیانە، جەربا لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە ئێران لەوە تێبگات كە عیراقیەكان رقیان لەهەر دەوڵەتێكە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆییان بكات.
باسی لەوەشكردوە، پێویستە حكومەتی ئێران لەوە تێبگات عیراقیەكان وەك دوو ڕووی یەك دراو سەیری ئەمریكیەكان و ئێرانیەكان دەكەن.
سەرەتای ئەم مانگە، ئەمریكا لەسەر خاكی عیراق قاسم سولەیمانی سەركردەی پێشوی فەیلەقی قودسی ئێرانی كوشت، ئێرانیش بنكە سەربازیەكانی ئەمریكای لەسەر خاكی عیراق موشەكباران كرد، ئەوەش توڕەبونی عیراقیەكانی لێكەوتەوە و هەردوو وڵات بەپێشێلكردنی سەروەریی خاكەكەیان تۆمەتبار دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group