نه‌وا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپیه‌كان سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بگێڕنه‌وه، كۆتا بڕیار له هاوكاری وڵاته‌كه‌یان و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ده‌ن.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی میكانیزمی په‌له‌پیتكه یان گێڕانه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر تاران وتی، وڵاته‌كه‌ی هیچ كات هه‌ڕه‌شه ناكات، به‌ڵام به‌پێی هه‌ر هه‌نگاوێك كاردانه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌بێت.
وتیشی، ساڵ و نیوێكه ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وروپیه‌كان ته‌نها به‌یاننامه‌ی سیاسیان ده‌ركردووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپیه به‌پێی ماده‌ی 37 ی رێككه‌وتنی ئه‌وتۆمی بجوڵێنه‌وه، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له هاوكاریه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یه‌كیان له په‌رله‌مان له‌به‌رده‌ستدایه.
له ماده‌ی 37 ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا ئاماژه به میكانیزمی په‌له‌پیتكه كراوه، كه ئاماژه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر ئێران له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و ولاته به رێككه‌وتنه‌كه.