نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پابه‌ندن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ن ئه‌و وڵاته ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له گفتوگۆیه‌كدا پرسی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیان تاوتوێ كرد و رایانگه‌یاند، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ تاران.
جه‌ختیشیان كرده‌وه، رێگه ناده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌روه‌ك به پێویستیشیان زانی كێشه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له رێگه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌جۆرێك له‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌دا هه‌ر دوو پرسی به‌رنامه‌ی موشه‌كی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش یه‌كلابكرێنه‌وه.