روبەڕوبونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە بەغدا فراوانتر دەبێت

20/01/2020 عێراق

نەوا
ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق بەردەوامە، لە پایتەخت گرژی و ئاڵۆزی كەوتەوە و هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی چڕ، غازی فرمێسكرێژ  بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكاردەهێنن.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران بە گۆڕەپانەكانی بەغدا دا بڵاوبونەتەوە و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە حاڵەتی لێدان و هەڵاتندان، هەربۆیە ژمارەیەكی زۆر بریندار هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق هەڕەشەی دەستگیركردن لەو خۆپیشاندەرانە دەكات، كە شەقام و رێگا سەرەكییەكان دادەخەن و رێگری لە دەوامی فەرمانگە و دامەزراوەكان دەكەن.
هەروەها داوایان لێدەكات خۆپیشاندەران پابەندبن بەو گۆڕەپانانەی بۆ خۆپیشاندان دیارییكراون و خۆیشیان لە پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەدوربگرن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group