نه‌وا
محه‌مه‌د خالیدى سه‌رۆكى فراكسیۆنی به‌یارق ئه‌لخه‌یر ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عیراق كاندیدی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێرێت بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته و كاندیدهكهش به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى گه‌ل و به رێككه‌وتن دانراوه.
محه‌مه‌د خالیدى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاندیدی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێرێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدهكهش، وتى "ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدكراوه، به رێككه‌وتن دیاریكراوه، هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌ستنیشانكراوه، كه گه‌لى عیراق داوایانكردوه.
ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كانی ناو به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق فراوانتر بون و به‌هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش، كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.