نه‌وا
خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق توندوتیژی زیاتریان به خۆوه بینی و باس له كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌كرێت.
رۆژی دووشه‌ممه دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌یه‌ی خۆپیشاندان بۆ حكومه‌تیان دانابوو بۆ جیچبه‌جێكردنی داواكانیان، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر شه‌پۆلێكی نوێی توندوتیژیان به‌خۆیانه‌وه بینی.
له‌لایه‌كه‌وه خۆپیشانده‌ران چه‌ند پرد و رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیان داخستووه و له لایه‌كی تریشه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه و بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌راندان.
به‌پێی میدیاكانی عێراق ته‌نها له به‌غدا 66 حاڵه‌تی برینداربوونی خۆپیشانده‌ران تۆمار كراوه و له پارێزگای كه‌ربه‌لاش باس له كوژرانی خۆپیشانده‌رێك ده‌كرێت.