نه‌وا-كاروان مه‌حمود
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باس له‌دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی كه به‌خۆپیشاندانی یه‌ك ملیۆنی ناوده‌برێت زۆر شت له عیراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
مه‌حمود ره‌زا ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی 24 مانگ كه باس له خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ده‌كرێت له عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ن زۆر شت رونده‌كاته‌وه‌و خۆپیشاندانه‌كه‌ش ته‌نیا دروشمیان ده‌كردنی ئه‌مریكایه له عیراق و پێچه‌وانه‌ی داواكاری ئه‌وانه‌یه كه نزیكه‌ی 4 مانگ زیاتره له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و داوای گۆڕانكاری و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكسازی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
وتیشی: "تا 24ی مانگ و رۆژانی دواتر ناتوانرێت شتی زۆرتر له‌باره‌ی دۆخی عیراق بوترێت بزانرێت ئایا ئه‌وانه‌ی داوای ده‌كردنی هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن خۆپیشاندانه‌كه‌یان گه‌وره‌یه، ئایا له رۆژانی دواتر ده‌مێننه‌وه‌و گۆڕه‌پانه‌كه له‌و خۆپیشانده‌رانه چۆڵده‌كه‌ن كه داواكارییان هه‌یه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و خۆپیشاندانه زیاتر رونده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه هیچ ئاسۆیه‌كی گه‌ش نییه بزانرێت له عیراقی داهاتوو چی روده‌دات".
باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا قسه له‌سه‌ر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی ده‌كرێت بۆ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران كه ئامۆزای ئه‌یاد عه‌للاوییه‌و پێشتر له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی مالكی وه‌زیربووه‌و له پۆسته‌كه‌ی ده‌ركراوه، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه شه‌قام داوای ئه‌وانه ده‌كات كه هیچ پۆستێكیان نه‌بوبێت، به‌وه‌ش نازانرێت ئایا ئه‌م كاندیده ره‌تده‌كرێته‌وه یان نا ئه‌وه تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
له‌باره‌ی ده‌كردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌و گروپانه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی سه‌ر به ئێرانن به ناوێكی وه‌همی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان شت ده‌نوسن ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه كۆتایی به بوونی ئه‌مریكا له عیراق ده‌هێنێت و ئیتر خۆیان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستاش نامێنێت كه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه هانده‌درێن، ئه‌مانه‌ش به نزیك له ئێران ناوده‌برێن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆیان ده‌كرێت یان نا ئه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو بكه‌ین.