نه‌وا-كاروان مه‌حمود
راوێژكارێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باس له هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی سووننه له عیراق ده‌كات و ئه‌وه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا داده‌نێت و ده‌ڵێت: "به‌پێی ده‌ستوریش رێگه پێدراوه".
كامه‌ران باجه‌لان راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده له ئێستادا سووننه‌كانی عیراق یه‌ك ده‌نگ نین به‌ڵام له رابردوو له‌دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سوننه‌كانی عیراق كراوه‌و هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمێكی سوننه له عیراق دروستبكرێت و ئه‌وه‌ش به‌مانای دابه‌شكردنی عیراق نایه‌ت به‌ڵكو عیراق ده‌بێته سێ هه‌رێم.
وتیشی: "عیراق ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی فیدراڵی پێكنههاتووهو به‌پێی ده‌ستوری هه‌ر سێ پارێزگایه‌ك ده‌توانێت داوای دروستكردنی هه‌رێمێك بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به‌دی ده‌كرێت له ناو سووننه‌كان كێشه هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان پێیان باش نییه ئه‌و هه‌رێمه دروستبكرێت و ئه‌وانه‌شی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون پێیان باشه ئه‌و هه‌رێمه دروستبكرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق به دروستكردنی ئه‌و سێ هه‌رێمه بێت، بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی زۆر هه‌یه له وڵاتانی دیكه له‌وانه‌ش سویسرا چوار هه‌رێمی هه‌یه، له ئه‌ڵمانیا 16 هه‌رێم بونی هه‌یه له ئه‌مریكا 51 وڵات هه‌یه كه دواجار ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێكده‌هێنن ئه‌وه‌ش شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه له عیراق و كاری له‌سه‌ر كراوه‌و پێشتریش له به‌سره كاری بۆ كراوه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت ژماره‌یه‌ك وڵات داوایان كردووه له سوننه‌كان تاوه‌كو هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی پێكبهێنن، كامه‌ران باجه‌لان راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی: "هه‌ر هه‌ولێكی له‌وجۆره هه‌بێت و داوای هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بكرێت به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌وترێت گوایه ئه‌مه هه‌وڵی ده‌ره‌كییه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر دابه‌شبوونی عیراق ده‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا عیراق به‌هه‌شتێكی گه‌وره بێت، خه‌ڵك به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێت به‌ڵام هه‌ر قسه ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێك ره‌گه‌ز په‌رسته‌وه ده‌وترێت ئه‌وه ده‌ستی ده‌ره‌كییه له كاتێكدا زۆر ئاساییه سێ هه‌رێمی جێگیر هه‌بێت و حكومه‌تێكی فیدراڵی به‌هێز ئه‌وكات عیراق ده‌بێته وڵاتێكی به‌هێز نه‌ك وه‌ك ئێستا ده‌ستی ده‌ره‌كی كار له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌كات".