نه‌وا
ئیئتیلافى سائیرون ره‌تیده‌كاته‌وه كه‌سیان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدكردبێت و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكن له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه رابسپێردرێت به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه قبوڵكراو بێت.
تائێستا دیاریكردنى كه‌سێكى گونجاو بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌پێى زانیاریه‌كان دیاریكردنى كاندیدێكی گونجاو، كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ربكرێت گه‌یشتوه‌ته قۆناغه‌كانى كۆتایى و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى داهاتودا سه‌رۆك كۆمار ئه‌و كاندیده راده‌سپێرێت.
له‌وباره‌یه‌وه غایب عومه‌یرى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "بابه‌تى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتوه‌ته قۆناغه‌كانى كۆتایى و ژماره‌یه‌ك پاڵێوراو هه‌ن، هه‌ڵوێستى سائیرونیش جێگیره و ئاشكرایه و هیچ كه‌سایه‌تییه‌كى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نه‌كردوه، به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنى كاندیدیش ناكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئیئتیلافی سائیرون له‌گه‌ڵ هه‌ر كاندیدێكدا ده‌بێت، كه سه‌رۆك كۆمار رایبسپێرێت، به‌مه‌رجێك له‌لایه‌ن شه‌قامى عیراقى و به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه قبوڵكراو بێت.