نه‌وا
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى عیراق ئاشكرایانكرد، سێ موشه‌كى جۆرى كاتیۆشا له‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و زیانى مادیان لێكه‌وتوه‌ته‌وه، تائێستا دیار نییه زیانى مرۆییان لێكه‌وتوه‌ته‌وه یاخود نا.
ناوبه‌ناو ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كه باڵیۆزخانه‌ى وڵاتان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه حكومیه‌كانى تێدایه، به‌ر موشه‌ك ده‌درێت و ئامانج لێى پێكانی باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایه، به‌تایبه‌تى دواى ئاڵۆزتربونى گرژیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى له‌زارى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، جارێكى دیكه سێ موشه‌كى جۆرى كاتیۆشا نراون به‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌پێى زانیاریه‌كان موشه‌كه‌كان زیانى مادییان هه‌بوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانییان نه‌بوه.