گروپێكی مافیا لە بەغدا 63 كیلۆگرام ئاڵتونیان دزی و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران

21/01/2020 عێراق

نەوا
وەزارەتی ناوخۆی عیراقی ئاشكرایكرد، گروپێی مافیایی دەستگیركراون كە 63 كیلۆگرام ئاڵتونیان لەشاری بەغدا دزیوە.
وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رونیكردوەتەوە، تیمێكی هێزە ئەمنی و هەواڵگریەكان توانیویانە گروپێكی مافیایی دەستگیربكەن كە لە 3 كەس پێكهاتبون و دوای 48 كاتژمێر لە كۆتا كردەوەی دزیكردنیان، دەستبەسەركراون.
رونیشكراوەتەوە، ئەو گروپە 63 كیلۆگرام ئاڵتونیان لەنێو كۆگایەكی بەرهەمە ئاڵتونیەكاندا لەباشوری خۆرئاوای شاری بەغدا دزیوە.
بەپێی بەیاننامەكە، دوای دەستگیركردنیان ئاڵتونە دزراوەكەیان پێگیراوەو لە لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا، دانیان ناوە بە تاوانەكانیاندا و پەڕاویان رادەستی دادوەر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group