نه‌وا-كاروان مه‌حمود
په‌رله‌مانتارێكی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌تی ئه‌مریكی بابه‌تێكی ئاڵۆزه‌و چه‌ندینجار توشی كاره‌ساتی كردووین، دیداره‌ی سه‌رۆكی ئهمریكاو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بابه‌تێكی ناوخۆی ئه‌مریكایه نه‌ك گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، سیاسه‌تی ئه‌مریكی بابه‌تێكی ئاڵۆزه‌و چه‌ندینجار توشی كاره‌ساتی كردووین له ساڵی 70 كانه‌وه هه‌ڵه تێگه‌شتن له ستراتیجی ئه‌مریكا به‌هه‌ندێك ئاماژه‌ی سیاسی دیبلۆماسی سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد فریویان خواردووه‌و بڕیاری زۆر ههڵهیانداوه، دیداری سه‌رۆكی ئهمریكاو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه، دیداره‌كه بابه‌تێكی گرنگه‌و ده‌رفه‌تێك دروستده‌بێت هه‌ندێك له‌و پرسانه‌ی كه هه‌یه راسته‌وخۆ به دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نرێت نه‌ك له رێگه‌ی لۆبیهكانهوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م دیداره‌ی دۆناڵد ترامپ و نێچیرڤان بارزانی تێبگه‌ین ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مریكاوه هه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی سوریا‌و رۆژئاڤای كوردستانه‌وه دۆناڵد ترامپ روبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری حزبه‌كه‌ی خۆشی بویه‌وه نه‌ك حزبی دیموكرات تاكه شتێك كۆماری و دیموكراتییه‌كانی ئه‌مریكای یه‌كخستبێت دژی ترامپ بابه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكابوو لهسوریاو پاراستنی كورد بوو له‌به‌رانبه‌ر توركیا، ئه‌وه وایكرد كۆمه‌ڵێك سیناتۆری به‌هێزی ئه‌مریكی كه كۆمارین و پشتگیری سه‌رسه‌ختی ترامپ-بوون له‌دژی جوڵه بكه‌ن جگه له‌وانیش هاووڵاتیه مه‌سیحییه محافیزكارهكان كه ئه‌وانیش پشتگیری دۆناڵد ترامپ-بوون دژی وه‌ستان ئه‌م فشاره زۆره‌ش وایكرد تیمی دۆناڵد ترامپ هه‌وڵی بانگكردنی مه‌زڵوم كۆبانی بده‌ن و ئه‌م ده‌نگه ناڕازییانه هێوربكهنهوهو له زمانی مه‌زڵوم كۆبانێ خۆیه‌وه ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن ترامپ پابه‌ندی به‌ڵینه‌كه‌ی بووه‌و كوردی پاراستووه‌و سوپاس گوزاری بكات تاوه‌كو له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ئه‌مساڵ له‌مانگی 11 ئه‌نجامده‌درێت بتوانێت به‌كاری بهێنێت.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین راشیگه‌یاند، مه‌زڵوم كۆبانی له رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كان له شه‌ڕدابوون و خۆشی گرفتی پاسپۆرتی بۆ دروستبوو نه‌یتوانی ئاماده‌ی بانگهێشته‌كه بێت ئه‌وه‌ش وایكرد بیر له چاره‌سه‌رێك بكه‌نه‌وه به‌وه‌ش ئه‌مریكییه‌كان ورده‌كاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر شاره‌زانین نه‌ك هی كورد وا تێده‌كه‌ن كوردی سوریا‌و كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ش جیاوازییان نییه‌و به‌وه‌ش واده‌كات ترامپ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێرێت به‌دیاریكراویش نێچیرڤان بارزانی كه "بارزانی" ناوێكی دیاره له میدیاری ئه‌مریكیدا به‌تایبه‌ت له پرسی ریفراندۆم، ئه‌مه‌ش وایكرد وه‌كو كوردێك ترامپ بیبینێت و ده‌نگده‌ره‌كانی رازی بكات كه له‌گه‌ڵ كورد هاوپه‌یمانه‌و ئه‌واته پێشوازییان لێده‌كات و ئه‌وانیش سوپاس گوزاری ده‌كه‌ن.
وتیشی: "هه‌م له دیداره‌كه‌ی مایك پێنس بۆ كوردستان و هه‌م له‌دیداری ترامپ له داڤۆس باسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراو باس له سوریا كرا‌و باس له‌نه‌وتی سوریا كرا كه ده‌یپارێزن و رێگه ناده‌ن بچێته ژێر ده‌ستی ئێران، جگه له‌وه‌ش ترامپ نێچیرڤان بارزانی وه‌كو شه‌ڕكه‌رێك ناساند وه‌كو هه‌مان وێنه‌ی كه مه‌زڵوم كۆبانێ هه‌یه‌تی تاوه‌كو له‌ناو هاووڵاتیانی ئه‌مریكا بڵێت ئه‌وه‌تا من له‌گه‌ڵ ئه‌وان دۆستم، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا نه‌وتی سوریا ده‌پارێزێت و هیچ هێزێكی ئه‌مریكی پارێزگاری له بیره نه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ناكه‌ن".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌م دیداره‌ی سه‌رۆكی ئهمریكاو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی ناوخۆی ئه‌مریكایه نه‌ك گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیداره‌كه گرنگی خۆی هه‌یه تاوه‌كو بتوانرێت هه‌ندێك له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌یه له‌سه‌ر گه‌لی كورد بیگه‌یه‌نیته سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌ك ئه‌م پرسه بكرێته كاری وێنه‌گرتن و پرسێكی راگه‌یاندن وه‌كو كهمپنێكی سیاسی و نه‌زانرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بووه".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش لهدیدارهكهیان له‌گه‌ڵ ترامپ توانیبێتیان كارێك بكه‌ن بۆ پاراستنی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌و گرژیانه‌ی له‌نێوان ئهمریكاو ئێران هه‌یه كارێكی گرنگییان كردووه".