نه‌وا
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى به‌ربڵاوی ڤایرۆسى كورۆناى نوێ، ده‌سه‌ڵاتدارانى چین دابڕاندنى 11 ملیۆن كه‌سیان له جیهان راگه‌یاند و ده‌یانه‌وێت چیتر ڤایرۆسه‌كه نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی شاری وۆهان.
ماوه‌یه‌كه ڤایرۆسێكى نوێ، كه به كورۆناى نوێ ناوده‌برێت و له هه‌رێمى وۆهانى چین بڵاوبوه‌ته‌وه، تائێستا زیاتر له 570 كه‌س توشبون و 17 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته ژاپۆن، تایله‌ند و كۆریاى باشوریشى گرتوه‌ته‌وه، كۆتا وڵاتیش ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بوو، كه یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ى راگه‌یاند.
له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانى چین هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ده‌ن و له‌كۆتا هه‌وڵیشیاندا ئاشكرایانكرد، نزیكه‌ی 11 ملیۆن كه‌سیان له هه‌رێمى وۆهان له رووى ته‌ندروستییه‌وه دابڕیوه ئه‌وه‌ش له‌پێناو رێگریكردنه له بڵاوبونه‌وه‌ى زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى چین رونیانكردوه‌ته‌وه، رێگه به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ن له هه‌رێمه‌كه بچێته ده‌ره‌وه یان بچنه ناوه‌وه، ئه‌و رێوشوێنه‌ش له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندبو، ئه‌و ڤایرۆسه خۆی ده‌گۆڕێت و دواتریش كۆنترۆڵكردنى زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.