نه‌وا
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژماره‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكات و پرسی دروستكردنی چه‌ند بنكه‌یه‌كیش تاوتوێ ده‌كات.
رۆژنامهنهكه له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، دوابه‌دوای ده‌رچوونی بڕیاری كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هیچزه بیانیه‌كان له عێراق، له ئێستادا ئه‌مریكا تاوتوێی چه‌ند پێشنیازێك ده‌كه‌ن بۆ پارێزگاری له پێگه خۆی له ناوچه‌كه.
به‌پیێ ئه‌و رۆژنامه‌یه، یه‌كێك له پێشنیازه‌كان تاوتوێكردنی پرسی زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی ئه‌و پرسیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشنیاز هه‌یه بۆ دروستكردنی چه‌ند خاڵ و بنكه‌ی سه‌ربازی له نزیك سلێمانی و باشوری هه‌ولێر و نزیك هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ٥٠٠ سه‌ربازه‌وه بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی پێنج هه‌زار سه‌رباز له عێراقدا.
رۆژی پێنج ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی عێراق له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پڕۆژه‌بڕیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانیه‌كانی په‌سندكرد.