زەریف: سەرباری كوژرانی قاسم سولەیمانی ئامادەن بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا

25/01/2020 جیهان


نەوا
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تەنانەت دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لایەن ئەمریكاوە، دانوستانی تاران و واشنتۆن ئەگەرێكی كراوەیە.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردووە، سەرباری كوشتنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریكاوە، دانوستانی وڵاتەكەی و واشنتۆن ئەگەرێكی دوور لە چاوەرشوانی نییە، بەلام مەرجی سەرەكی بۆ ئەوە هەڵگرتنی سزاكانە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا زەریف رەخنەی لە ولاتانی ئەوروپی گرتووە و رایگەیاندووە، ئەگەر ئەوانیش هەمان رێچكەی ئەمریكا بگرنەبەر و كاربكەن بۆ گەڕاندنەوەی سزاكان لەسەر ئێران، دەبێت بەرپرسیارێتی لێكەوتەكانیشی هەڵبگرن.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا دۆسیەی ئەتۆمی ولاتەكەی رەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بكەن، تاران لە رێككەوتنی قەدەغەكردنی پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی دەكشێتەو.
رەوانەكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەو واتایەدێت كە سەرلەنوێ سزاكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group