نه‌وا
ده‌سه‌ڵاتدارانى چین ئاشكرایانكرد، ژماره‌ى قوربانیانى ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ له‌هه‌ڵكشاندایه و توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار و 700 كه‌س، چه‌ندین ملیۆن كه‌سیش له شارێكی چین هه‌ڵاتون و ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى چین رایانگه‌یاند، ژماره‌ى قوربانیانى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه و تائێستا 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى توشبوان له‌سه‌رتاسه‌رى چیندا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له دوو هه‌زار و 700 كه‌س.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى چین بڵاویانكردوه‌ته‌وه، پێش داخستنى شاری "وۆهان" كه ناوه‌ندى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یه، پێنج ملیۆن كه‌س هه‌ڵاتون، ده‌سه‌ڵاتدارانیش سورن له‌سه‌ر كۆتوبهندكردنى هاتوچۆی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت رێگه به بیانیه‌كانیش ناده‌ن ناوچه‌كه جێبهێڵن، هه‌ربۆیه سه‌دان به‌ریتانى لهناوشارهكهدا گیریانخواردوه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و هێڵى شهمهندۆفێر و رێگا خێراكانی شاره‌كه داخراون و نهخۆشخانهكانیشى گوشارێكی زۆریان له‌سه‌ره، بۆیه بڕیاره له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بنیاتبنرێت.