نه‌وا
له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا باڵیۆزانی 16 ولاتی رۆژئاوایی له به‌غدا توندوتیژیه‌كانی رۆژانی رابردووی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی عێراقیان ئیدانه‌كردووه.
باڵیۆزانی هه‌ر یه‌كه له كه‌نه‌دا، كرواتیا، كۆماری چیك، فنلاند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا، ئیسپانیا، سوێد، ئه‌مریكا و به‌ریتانیا راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی دۆخی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت دڵنیایی داوه، به‌ڵام هێزه چه‌كداره‌كان له به‌غدا، ناسریه و به‌سره گولـله‌یان دژی خۆپێشانده‌ران به‌كارهێناوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربوون، هه‌ندێك خۆپێشانده‌ریش رووبه‌ڕووی تۆقاندن و رفاندن بوونه‌ته‌وه.
باڵیۆزانی ئه‌و 16 وڵاته داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن رێز له ئازادی خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه بگرن و مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانه بپارێزن هه‌ر وه‌ك چۆن له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه. هاوكات داواش له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن به ئاشتییانه خۆپێشاندانه‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له خۆپێشاندانه‌كانی عێراق كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ده‌ستیان پێكرد، زیاتر له 500 كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌س برینداربوون، داوا له حكومه‌تی عێراقیش ده‌كه‌ن گه‌ره‌نتی بده‌ن كه لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.